٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رەقیبەكەی كلیچدارئۆغلو: چارەكردنی كێشەی كورد لە لای منە

سەرچاوە: KDP.info
(موستەفا باڵبای)

ئیستانبووڵ-KDP.info-  لە مانگی داهاتوودا، پارتیی گەلی كۆماری "جەهەپە"، دەچێتە ناو كۆنگرەوە و لەوێدا 4 سەركردەی ئەو پارتییە خۆیان بۆ سەرۆكی پارتییەكە كاندید كردووە و دەبنە رەقیبی سەرۆكی ئێستای جەهەپە (كەمال كلیچدارئۆغلو). یەكێك لە كاندیدی سەرۆكایەتییش دەڵێت، پڕۆژەی بۆ چۆنیەتیی چارەكردنی كێشەی كورد هەیە.

(موستەفا باڵبای) كە رەقیبێكی سەختی (كلیچدارئۆغلو)ـە، ئەندامێكی زۆری ئەو پارتییە پاڵپشتی دەكەن بۆ ئەوەی بێتە جێگەی (كلیچدارئۆغلو).
ئەو لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی "سی ئێن ئێن"ـی توركیا، لە بارەی چۆنیەتیی چارەكردنی كێشەی كورد پرسیاریان لێ كرد و، ئەویش ئاماژەی دا كە كێشەی كورد بەو چارە دەكرێت، نەك ئەو پڕۆژەیەی (كلیچدارئۆغلو) باسی لێوە دەكات.
(كلیچدارئۆغلو) پێشتر ئاماژەی دابوو، كە كێشەی كورد دەبێت بچێتە ناو پەرلەمان و لەوێدا لیژنەیەك پێك بهێنرێت بۆ چارەكردنی ئەو كێشەیە، بەڵام (باڵبای) دەڵێت دەبێت هەموو مافێكی كورد بدرێت بۆ ئەوەی هەست بە هاووڵاتیی پلە 2 نەكەن لە توركیادا. ئەو ئاماژە دەدات كە ئەو رێگەیەی ئێستا حكوومەتی توركیا گرتوویەتییە بەر بەرانبەر بە كورد، وای كردووە كە كوردەكان داوای جیابوونەوە بكەن و هەست نەكەن لە توركیایەكدا دەژین كە پێكەوەژیانی تێدایە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لەوەیش كرد كە، ئەگەر ببێتە سەرۆكی جەهەپە، كار دەكات بۆ ئەوەی كوردەكان بتوانن بە زمانی دایك بخوێنن و دیموكراتییان بۆ فەراهەم دەكات و هەروەها لە رووی كەرتی تەندروستییشەوە كار بۆ باشتركردنی باكوور دەكات.

كارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار