فڕاكسیۆنی پارتی: پێویسته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه بدات

سلێمانی-KDP.info- (زیاد کاکه‌ڕه‌زا) وێڕای ئه‌وه‌ی بێئاگایی خۆی و فڕاكسیۆنه‌كه‌یانی له ده‌نگۆی وه‌رگرتنی پاره له كۆمپانیاكان ده‌ربڕی، كه گوایه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی وا كارێكیان كردبێ، هاوكات داوا له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات، هه‌م به‌دواداچوون بۆ ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پاره بكات و هه‌میش روونكردنه‌وه بدات، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، كه پاره وه‌رگیرابێت، خیانه‌ته.
ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه گوایه، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به ناوى پڕۆژه‌وه پاره‌یان له چه‌ند کۆمپانیایه‌ک وه‌رگرتووه، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ڕایگه‌یاند "ئێمه‌یش له ڕێگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌وه‌مان بیستووه که گوایه ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له فراکسیۆنه جیاوازه‌کان، پاره‌یان له کۆمپانیاکان و هاووڵاتیان وه‌رگرتووه."
(زیاد کاکه‌ڕه‌زا) له لێدوانێکى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه "ئێمه له فراکسیۆنى پارتى نه کۆمپانیا ده‌ناسین و نه داواى پاره‌شمان له هیچ که‌س کردووه"، داوایشى له سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى کرد، لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌نگۆیه بكات و ڕوونکردنه‌وه‌یش بدات.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ئاماژه‌ىشی دا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن كه سوێندى یاسایی خواردووه که که‌نابێ خیانه‌ت بکات و ڕه‌شوه وه‌ربگرێت، هه‌ربۆیه نابێ كاری له‌و جۆره بكات، چونکه ئه‌وه به‌رتیله.
مه‌ریوان شه‌ریف




