٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پرۆژەی لامەركەزیی دارایی پارێزگای سلێمانی سوودی نابێت"

سەرچاوە: KDP.info
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی. ئه‌رشیڤ
سلێمانی-KDP.info-  سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، پارێزگای سلێمانی پێویستی بە زیاتر لە 170ملیار دینارە بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەڵام مستەحیلە پارێزگاكە خۆی ئەم داهاتەی هەبێت، بۆیە ئەو پڕۆژەیەی لامەركەزی دارایی سلێمانی سوودی نابێت.
 
 (زیاد كاكەڕەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "برادەرانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەركەزی دارایی پارێزگای سلێمانییان بە دەستەوەیە، پارێزگار خۆیشی پرۆژەیەكی لەوبارەیەوە پیشكەشی حكوومەتی هەرێم كردووە. دیار نییە ئەم پرۆژەیە سەر دەگرێت یان نا؛ دەكەوێتە سەر هەڵویستی حكوومەتی هەرێم."
 
(كاكەڕەزا) رایشیگەیاند: "هێشتا ئەم پرۆژەیە تاقی نەكراوەتەوە پێشوتر، ئێمە وەكو ئەنجوومەن تائێستاش نازانین كۆی داهاتی پارێزگای سلێمانی چەندەو چەندە پارێزگاكە سوودی لێ دەبینێ." 
 
سەرۆكی لیستی پارتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشی كردەوە: "پارێزگای سلێمانی پێویستی بە زیاتر لە 170ملیار دینارە بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەڵام مستەحیلە پارێزگاكە خۆی ئەمداهاتەی هەبێت، بۆیە وەها پڕۆژەیەك سوودی نابێت."
 
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كه‌ هه‌ن، فراكسیۆنی‌ یەكێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان لە ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سەرقاڵی‌ ئامادەكردنی‌ پرۆژەیەكە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی‌ لامەركەزیی‌ دارایی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.
 
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار