داعش شه‌ش ئه‌میری خۆیانی گولله‌باران كرد

مووسڵ-KDP.info- داعش چوار گه‌نجی كورد و 43 چه‌كداری خۆیشیانی گولله‌باران كرد؛ لەو چلوسێیە شەشیان ئه‌میرن.
(سه‌عید مه‌موزینی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تیرۆریستانی داعش چوار گه‌نجی كوردیان به ناوه‌كانی (ئازاد خدر، نه‌سره‌دین محێدین، ئه‌حمه‌د عوسمان و محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان) له زیندانی كۆنی مووسڵ به تۆمه‌تی سیخوری گولله‌باران كرد و، به خانه‌واده‌كانیان ڕاگه‌یاند نابێت پرسه‌شیان بۆ دانێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕاگه‌یاندی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ گوتیشی: "دوای شكستی داعش له ڕو‌مادی 43 چه‌كداری خۆیان گولله‌باران كرد كه 6یان ئه‌میرن، بەو تۆمه‌تەی ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی ڕو‌مادی هه‌ڵاتبوونەوە. له برسیەتی و، بێده‌رمانییشدا 13 منداڵ له مووسڵ مردوونە."
نه‌شوان به‌رزنجی




