سوپاسالاری پێشمەرگە: پێشمهرگه ئهزموونی شهڕی كۆڵان به كۆڵانی ههیه

ههولێر-KDP.info- سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگهیاند، وڵاتان ھەموو جۆرە مەشقێک بەھێزی پێشمەرگە دەکەن بەشێوەیەکی گشتی و لەنێو ئەو مەشق و ڕاھێنانانە شەڕی کۆڵان بەکۆڵانە ھەیە.
سوپاسالاری پێشمەرگە (فەریق جەمال ئیمێنکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەو وڵاتانەی کە مەشق و ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگە دەکەن ھەموو جۆرە مەشقێکی تێدایە، لەوانە مەشقی سەربازی کۆڵان بە کۆڵان."
سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە گوتیشی، ھیچ ھێزێکی پێشمەرگە بەتایبەتی مەشقی کۆڵان بە کۆڵانی پێ نەکراوە و بە گشتی مەشق و ڕاھێنانیان پێ دەکرێت.
(فەریق جەمال ئیمینکی) گوتیشی، تا ئێستا ھیچ بڕیارێکیان بەدەست نەگەیشتووە بۆ دەستپێکردنی شەڕی مووسڵ، بەڵام بۆ شەڕی کۆڵان بە کۆڵان ھێزی پێشمەرگە خۆی ئەزموونی بۆ دروست بووە، لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەو شوێنانەی شەڕی لێ دەکات گوند و کۆڵانیشیان ھەیە.
بڵند ئیبراھیم




