٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"80 كەس خۆیان گەیاندە سنووری هێزی پێشمەرگە"

سەرچاوە: KDP.info
دیمه‌نێك له‌و كاته‌ی پێشمه‌رگه‌ داعش ڕاوده‌نێ.ئه‌رشیڤ.گوێڕ.

گوێڕ-KDP.info- بەرپرسی پاراستنی میحوەری گوێڕ دەڵێ، لە پێرێوە زیاتر لە 80 كەس لە چنگی دەسەڵاتی داعش هەڵهاتوون و خۆیان گەیاندووەتە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ.

فەرماندە (جەماڵ مورتكە) به‌رپرسی پاراستنی میحوه‌ری گوێڕ بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری میحوەری گوێڕ مەخمووردا لە پێرێوە زیاتر لە 80 كەس لە چنگی دەسەڵاتی داعش هەڵهاتوون و خۆیان گەیاندووەتە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە."
(مورتكە) ئاماژەیشی دا: "بەشێكی زۆری ئەوانەی لەلای داعش ڕایان‌كردووە هاوڵاتین.
بەرپرسی پاراستنی میحوەری گوێڕ ئاشكرایشی كرد: "بەردەوام داعش مەفرەزە دەردەكات و بە شوێن ئەوانەدا دەگەڕێت كە دەیانەوێت ڕابكەن بۆ لای هێزی پێشمەرگە، هەر کەسێكیشیان گرتبێتەوە زۆریان ئەزیەت داوە و زۆر جاریش كوشتوویانە."
سەرباو واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار