ئەردۆگان داوای دادگاییکردنی دەمیرتاش دەکات

ئانكارا-KDP.info- سەرۆكکۆماری تورکیا بەر لەوەی بەرەو وڵاتی سعوودیا بەڕێ بکەوێت، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئەستەمووڵدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا و تێیدا داوای كرد كه دهمیرتاش دادگایی بكرێ.
کاتێک لە کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی لە ئامەد دەمیرتاش داوای سەربەخۆیی بۆ باکوور کرد، ئیدی زۆرێک لە سەرکردەکانی ئاکپارتی بە توندی وەڵامیان دایەوە و، تەنانەت داواکاری گشتییش دۆسیەی لەسەر کردوەتەوە و، داوای دادگاییکردنی دەکەن. ئەمڕۆیش سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆگان بە هەمان شێوەی سەرکردەکانی دیکە هێرشی کردە سەر دەمیرتاش و گوتی سووکایەتی بە تورکیا دەکات.
ئەردۆگان ئاماژەی دا کە چەندین جار هەدەپە و دەمیرتاشیان ئاگادار کردووەتەوە بەوەی ئاگاداری لێدوان و هەڵسوکەتی خۆیان بن، بەڵام ئەوان گوێیان پێ نەداوە و، بەردەوام بوونە لە سووکایەتیکردن بە شکۆی تورکیا.
هەروەها باسی لەوەیش کرد، کە داواکاری گشتی ئانکارا کاری پێویست دەکات بۆ ئەوەی دەمیرتاش بدرێتە دادگا و بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەبین.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد، کە پێویستە لەسەر هەموو پارتێکی تورکیا رێز لە سەروەری تورکیا بگرێت و هەوڵ بۆ پارچەپارچەکردنی نەدات.
کارزان گلی




