٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یمانگای ته‌كنیكی خه‌بات 120 قوتابی وه‌رده‌گرێت

سەرچاوە: KDP.info
په‌یمانگای ته‌كنیكی خه‌بات.ئه‌رشیڤ.

هەولێر-KDP.info- "دوای ده‌رچوونی ناوی قوتابیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یمانگای ته‌كنیكی خه‌بات 120 قوتابی دیكه‌ی بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرێت ئه‌وانه‌ی نمره‌كەیان كه‌مه‌ و له ‌زانكۆلاین وه‌رنه‌گیراون."

بەپێی ئەو نووسراوەی ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگای ته‌كنیكی خه‌بات بڵاوی کردووەتەوە و، وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوە و تێدا هاتووه: "ئەو قوتابیانەی بەهۆی کەمی نمرەوە وەرنەگیراون لە زانکۆ و پەیمانکەکان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رایدەگەیەنێت کە پەیمانگای تەکنیکی خەبات توانای هەیە (120) قوتابی وەربگرێت لە دەرچووانی پۆلی (12) زانستی لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەوانەی کە مافی پێشکەشکرنی زانکۆلاینی هەبووە و وەرنەگیراون بەهۆی کەمی کۆنمرەیان کە لە نێوان (441-420)ـە لە 3 بەشی کشتوکاڵی (پاراستنی ڕووەک، ڕەزگەری، بەروبوومی کێڵگەیی) وەربگرێت بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016) بە شێوەی پێشبرکێ‌ وە قوتابیانی سنووری جوگرافی پەیمانگا لەپێشترن بۆ وەرگرتن لەکاتی یەکسانبوونی نمرەکەیان."

هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌ هاتووه‌: ”پێشکەشکاران ڕاستەوخۆ لە پەیمانگا فۆرم پڕ دەکەنەوە و، ئەم دۆکیومێنتانەی پێویستە لەگەڵ خۆیان بێنن له ‌(فۆرمی زانکۆلاین، پسوولەی کۆدی قوتابی، ناسنامەی باری شارستانی، کارتی زانیاری."

له‌ نووسراوه‌كهدا‌ چه‌ند تێبینیه‌ك خراوه‌ته ‌ڕوو له‌وانه‌:
1) ماوەی پێشکەشکردن لە (ڕۆژی یەکشەممە 3/1/2016 تاکو کۆتایی دەوامی رۆژی یەکشەممە 10/1/2016) دەبێت.
2) پەیمانگاکەمان لە کاتی ئێستا بەشی ناوخۆیی دابین ناکات.
3) قوتابی وەرگیراو بە هیچ شێوەیەک مافی گواستنەوەی نییە بۆ هیچ شوێنێکی تر لەبەر کەمیی کۆنمرەکەی.
4) قوتابیانی وەرگیراو هاتوچۆیان بۆ پەیمانگا لەسەر ئەرکی خۆیان دەبێت.
نه‌شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار