له میحوه‌رى خازر بۆردومانى داعش ده‌كرێت و گورزى كوشنده‌یان به‌ركه‌وتووه

میحوه‌رى خازر -KDP.info- راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان هه‌ر ئێستا به خه‌ستى بۆردومانى باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعش له گونده‌كانى بازگركان و كه‌رملێس و مه‌فره‌قى كه‌رملێس ده‌كه‌ن و گورزى كوشنده‌یان لێ ده‌ده‌ن.
له راگه‌یانراوه‌كه‌ى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانیدا هاتووه، هه‌ر ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان به خه‌ستى بۆردومانى باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعش له گونده‌كانى بازگركان و كه‌رملێس و مه‌فره‌قى كه‌رملێس ده‌كه‌ن و گورزى كوشنده‌یان لێ ده‌ده‌ن.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانیش له‌و میحوه‌ره كه‌وتوون, له ئاكامى بۆردومانه‌كاندا به ده‌یان چه‌كدارى داعش كوژراون, هاوكات ئۆتمبێلێكیشیان به ته‌واوى سه‌رنشینه‌كانیه‌وه له گوندى بازگركانى میحوه‌رى خازر له ناو براوه.




