٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فرسەت سۆفی: دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئارادا نییە.. دوومووچەیی ناهێڵرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا چاكسازیی نوێی حكوومەت ڕادەگەیێندرێت و، دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەرانیش لە ئارادا نییە.
 
(د.فرسەت سۆفی) بە‌ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چاكسازییەكه‌ی حكوومەت، لەرۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیێندرێت كە زێدەڕۆییەكانی سەر كارەبا دەبڕدرێن، دوومووچەیی ناهێڵرێت، ئەمە جگە لە دروستكردنی سێ پاڵاوگە و وەرگرتنەوەی 721 ملیاری قەرزەكان لە هاووڵاتیان".
(سۆفی) هاوكات خاوەنی پڕۆژەیەكی چاكسازییشە لەگەڵ (گۆران ئازاد) و پێشكەش بە حكوومەت كراوە، گوتیشی: "بە هیچ شێوەیەك دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەرانمانم نەزانیوە، بڕیاری وەهایش لە ئارادا نییە".
 
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار