٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیروان بارزانی: 2016، ساڵی سەربەخۆیی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info
(سیروان بارزانی) سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

هەولێر-KDP.info-  (سیروان بارزانی) سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاند، ساڵی 2016، ساڵی سەربەخۆیی كوردستانە و، جەختی لەوە كردەوە كە لە ساڵی داهاتوودا، كیانێك بۆ كورد دروست دەكرێت.

(سیروان بارزانی)، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاند، ئێستا تێڕوانینی زۆربەی وڵاتانی جیهان، بە تایبەتی ئەمەریكا و وڵاتانی دراوسێ، لە نێویشیاندا توركیا، پشتگیریی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكەن.
جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان، خەونی لەمێژینەی گەلی كوردستانە. هاوكات داواكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیشی بۆ ئەم پرسە، بە دەرئەنجامی هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنامەی (سایكس-بیكۆ) لە قەڵەم دا، چونكە لە ساڵی نوێی 2016ـدا، ڕێك 100 ساڵ بەسەر تەمەنی ڕێككەوتنەكەدا دەرباز دەبێت، بۆیە ئەم كاتە بە كۆتایی تەمەنی ڕێككەوتنەكە دەزانێت.
(سیروان بارزانی) گوتیشی: "پەیامی پیرۆزبایی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێ، سەربەخۆییە".

دەشڵێت: "ئەو شاندە فەرمی و نافەرمیانەی كە سەردانمان دەكەن، هەمان بۆچوونی ئێمەیان هەیە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی سایكس-بیكۆ و دەربڕینی هەڵوێستی ئەرێنی بەرانبەر پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان".
سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مەخموور ئەوەشی بە ئاژانسی (ئەنادۆڵو) گوتووە كە لە دواسەردانیاندا بۆ وڵاتانی ئەورووپا، بەڵێنی بەردەوامیی هاوكارییە سەربازییەكانیان پێ دراوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار