له بادۆش و له‌زاگ داعش کرانە ئامانج

هەولێر-KDP.info- گرووپێكى تیرۆریستى داعش له به‌رزاییه‌كانى بادۆش و بنكه‌یه‌كىشیان له گوندى له‌زاگ، كرانه ئامانجى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان و له ناو بران.
سەعات 9:40 خوله‌كى ئەم به‌یانییە، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان چه‌ند چه‌كدارێكى داعشانی له به‌رزاییه‌كانى بادۆشى میحوه‌رى رۆژهه‌ڵاتى دیجله و کردنە ئامانج، هەروەها له گوندى له‌زاگى سه‌ر بە هه‌مان میحوه‌ریش، دوو جار له‌سه‌ر یه‌ك باره‌گایه‌كى تیرۆریستانیان زۆر بە باشی کوتا.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى بڵاوی کردوونەتەوە، به هۆى بۆردوومانه‌كانه‌وه، له به‌رزاییه‌كانى بادۆش 3 داعش و، له گوندى له‌زاگیش سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كانى ناو باره‌گاكه کوژراون.




