٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش دەستی بە كۆمەڵكوژی كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێت، تیرۆریستانی داعش لە دوای ئازادكردنی رەمادی وەك كاردانەوەیەك دەستیان كردووە بە گرتن و كۆمەڵكوژیی خەلكی مووسڵ و دەوروبەری.

(عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش لەنێو شاری مووسڵ و دەوروبەری دەستیان كردووە بە دەستگیركردنی هەڕەمەكیانەی هاووڵاتیان و، لە گوندی (حود)ـی سەر بە ناحیەی گەیارەی باشووری شاری مووسڵیش، بە دەیان كەسیان گولـلەباران كرد و ژمارەیەكیشیان بە تۆمەتی هاوكاریكردن و پێدانی زانیاری بە هێزە ئەمنیەكان دەستگیر كرد".

(عیسمەت) گوتیشی، ئەو كارەی تیرۆریستانی داعش وەك كاردانەوەیەكە دوای ئەو شكستەی كە لە شاری رەمادی تووشی هاتن .

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار