٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ 250 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش وبەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ، بڕیارە بەم نزیکانە ھاوپەیمانان ٢٥٠ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ رزگارکردنی پارێزگای مووسڵ رەوانە بکەن، دیاره‌ بڕیاریشیان داوه‌ چه‌كوته‌قه‌مه‌نیش ره‌وانه‌ بكه‌ن.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاساییش وبەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (ھاشم بریفکانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ھاوپەیمانان بڕیاریان داوە بەم نزیکانە ٢٥٠ئۆتۆمبێلی سەربازی رەوانە بکه‌ن لەگەڵ چەک وتەقەمەنی پێویست.

(ھاشم بریفکانی) گوتیشی، ئەو دەنگۆیەی باس لەوەدەکات کە ئەو ئۆتۆمبێلانە گەیشتوونە بارەگای فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ راست نییە، بەڵام بڕیارە بەم نزیکانە رەوانە بکرێت.
ڕوونیشی کردەوە، ھەماھەنگییەکی زۆر باش ھەیە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ و، ھەموو ئامادەکارییه‌كانیش ته‌واوكراون، لەدوای ئازادکردنی ئەنبار پێویستە لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەست پێبکات.
گوتیشی، ھێزی پێشمەرگە رۆڵێکی سەرەکی دەبێت لەپرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دا.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار