٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ قسه‌كانی دەمیرتاش ده‌پێچنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  بە هۆی ئەوەی گوتبووی سەربەخۆییمان بۆ باکوور دەوێ، داواکاری گشتی لە ئانکارا بە شێوەیەکی فەرمی لێکۆڵینەوەی لە هاوسەرۆکی هەدەپە (سەڵاحەدین دەمیرتاش) دەست پێکرد و دۆسێیه‌كی بۆ كردووه‌ته‌وه‌.

داواکاری گشتیی ئانكارا داوای کردوە، کە لێکۆڵینەوەی جیددی لەسەر ئەو گوتانەی (دەمیرتاش) بکرێت و پاشان دۆسیەکەی بدرێتە دادگا و، لەوێ بڕیاری لەسەر بدرێت، چونکە ئەو ویستویەتی تورکیا دابەش بکات و، لە لێدوانەکانیدا بە ئاشکرا گوتوویەتی سەربەخۆییمان دەوێت و باکوور جیا دەکەینەوە. ئەگەر ئەو لێکۆڵینەوەیەیش لە لایەن دادگاوە پێشوازی لێ بکرێت، ئەوکات (دەمیرتاش) دەکەوێتە بەردەم یاسا و سزا دەدرێت.

لە لایەکی دیکەوە داواکاری گشتی ئامەدیش لەسەر هەمان بابەت، دۆسیەیەکی بۆ (دەمیرتاش و خەتیب دیجلە) کردووەتەوە و، پێشکەشی دادگای دەکەن و، ئەوانیش داوای سزادانیان دەکەن، چونکە بە گوێرەی گوتەی خۆیان ویستویانە تورکیا دابەش بکەن.

کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار