٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

منداڵێکی دیکە لە جزیرێ كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

جزیرێ-KDP.info-  ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان کاتێک لەناو باخچەی ماڵی خۆیاندا ویستویەتی یاری بکات، گوللەیەکی بەرکەوتوە و، کاتێک ویستویانە بیبەن بۆ نەخۆشخانە لەرێگە دا، گیانی لە دەستداوە.

(حوسێن سەلجوق) ناوی ئەو منداڵەیە کە چەند خولەکێک بەر لە ئێستا لەنێو جزیرێ شەهید کرا. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی وەرگیراون خانەوادەکەی ویستویانە بیبەن بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لە رێگە گیانی لە دەستداوە.

هەروەها گوللە کە بە پشتی سەری کەوتووە، بەڵام نازانرێ کە کام لایەن بەرپرسیارە پەکەکە یان سەربازانی تورکیا.

حوسێن، حەزی کردوە یاری بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی یاسای قەدەخەکردنی هاتوچۆ هەیە، بۆیە نەیتوانیوە بچێتە کۆڵان یاری بکات و، ناچار لەنێو باخچەی ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا یاری کردوە، دواتر بە گوللەیه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و كوژ را.

کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار