چه‌ند بڕیارێكی حكوومه‌ت پێوه‌ست به مووچه و ده‌رماڵه

هه‌ولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
لە نوسراوی ژماره (8997)ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کە لەسەرتای ئەو مانگە دا دەرچووە و کۆپییەکی نووسراوەکەیش ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانێك چه‌ند بڕیارێكی تایبه‌ت به مووچه ده‌ركردووه.
وەک لە فەرمانەکە دا هاتووه، بە مەبەستی کۆکردنەوەی داتا و زانیاریی پێویست سەبارەت بە مووچە و دەرماڵەکانی مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی مەرکەزی و زانستییانە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیارییەکان ئەو بڕیارانه دراوه.
لە خاڵی یەکەمی بڕیارەکە ئەوە خراوەتەڕوو پێویستە لیستی مووچە بە شێوەیەک رێکبخرێتەوە کە سەرتاپای هەموو یەکە ژمێریارییەکان بە هەمان شێوە و فۆرماتی ئێکسڵ بێت بە بێ جیاوازی.
لە خاڵی دووەمی بڕیارەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە دەبێت ئەو بڕە پارەیەی کە مانگانە لە لایەن گەنجینەکانەوە بۆ مووچە خه‌رجده‌كرێ، هاوتا بێ لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی لە لیستی مووچە دا بۆ دیوانی وەزارەت و فەرمانگەکان دەنێردرێت، واتا نابێت جیاوازی به‌دی بكرێ.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردووه‌تەوە لە ماوەیەکی کەمدا پێویستە هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان وێنەیەک لە لیستی مووچە و دەرماڵەی کۆکراوەی مانگی پێشوو بدەن بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگەی هەمانگەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەن، هەروەکو دەبێت لیستەکە بدەن بە وەزارەتی دارایی‌ش.
لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران راستەوخۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو فەرمانە دەکات و وەزارەتی دارایش رێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی فەرمانەکە دەردەکات.
یەحیا سابیر




