٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"له‌ عێراق 360 ملیار دۆلار به‌فیڕۆ دراوه‌..مالیكی ده‌بێ دادگایی بكرێ"

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  گوتەبێژی لیژنەی نەزاهەی  پەرلەمانی عیراق ئاشکرای كرد، لە عێراق 360 ملیار دۆلار بەفیڕۆ دراوە و سەدان ملیار دۆلاریش سپی کراوەتەوە.

(عادل نوری) گوتەبێژی لیژنەی نەزاهەی  پەرلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە 822  ملیار دۆلار کە  خەجکراوە  جگە لەهاوکاری ئه‌مه‌ریكا کە هەمووی  دەچێتە سەرووی  یەک تریلیۆن ملیار دۆلار، 360 ملیار دۆلاری  چارەنوسی  دیار نیە.

(عادل نوری ) گوتیشی: لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014 زیاتر لە 800 ملیار دۆلار داهاتی نەوت بووە جگە لەوەی 250 ملیار دۆلاریش لە رێگەی کۆمەکی وڵاتان و ئەمه‌ریکاوە  هاتووه‌تە عێراق.
ئاماژه‌یشی دا، ئەو شوێنانەی  کە  لە رێگەی  گرێبەستەوە  گەندەڵیان تێدا کراوە و پارەی تێدا بەفیرۆ دراوە بریتیە لە  وەزارەتەکانی بەرگری و  ناوخۆ و بازرگانی و کارەبا و تەندرستی و زۆربەی  ئەوە دۆسیانەیش لەسەر دەمی مالیکی بوونە.

ئەو پەرلەمانتارە  دەیشڵێ " لەدوای ساڵی 2003‌ـەوە، بڕی 360 ملیار دۆلار بەفیڕۆ دراوە، لەنێویاندا دۆسێی بانکی ناوەندیی عیراق هەیە، کە دۆسێیەکی زۆر گەورەیەو سەدان ملیار دۆلاری سپی کردۆتەوە و رەوانەی وڵاتێکی تر کراوە".

(عادل نوری) باسی ئەوەشیکرد کە لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتی گەندەڵی بۆ  600 بەرپرسی  عێراق  ئاراستەکراوە  334 بەرپرسی باڵای عیراقی کە 20یان وەزیرن‌و دراونەتە دادگا و  گەشتیان لێ قەده‌خە کراوە، لیستێکی دیكه‌ی بەرپرسانی عیراق بۆ هەمان مەبەست ئامادە کراوە کە نزیکەی 28 کەس لەخۆ دەگرێت، لەسەر ئاستی وەزیرو بریکارو بەڕێوەبەری گشتی‌ و سەرۆکی دەستەکان، ئەو کەسانەش بەمزوانە دەدرێنە دادگاو گەشتی دەرەوەی وڵاتییان لێ قەدەخە دەکرێت.

(عادل  نوری) ده‌یشڵێ، سەردەمی   مالیکیدا زۆرترین  گەندەڵی لە عێراق کراوە، مالیکی کە لەدەسەڵات بووە بۆ ماوەی هەشت ساڵ سەدان  ملیار دۆلاری بە فیڕۆداوە و چەندین  دۆسێی ئەو لای ئێمەیە کە  دەبێت بەهۆیەوە  دادگایی بکرێت جا زوو بێ، یان درەنگ.

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار