٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

15 سه‌ركرده‌ی داعش له‌نێو كۆبوونه‌وه ‌دا كوژران

سەرچاوە: KDP.info

كه‌سكێ-KDP.info- له‌وكاته‌ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری کەسکێی سەرکردەکانی داعش له‌ كۆبوونه‌وه دابوون، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان شوێنه‌كه‌یانیان ده‌زانی و بۆردومانیان كردن و هه‌موویان كوشتن.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەسکێ مقەدەم (ئەحمەد سورچی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری کەسکێ لەنزیک سایلۆ سەرکردەکانی تیرۆریستانی داعش له‌كۆبوونه‌وه ‌دابوون، بەڵام پاڵپشت بە زانیارییەکانی ھێزی پێشمەرگە شوێنی کۆبوونەوەكه‌ دەستنیشانکراو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆردومانکرا و گشتییان كوژران.
گوتیشی، ژماره‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دا 15 بووه‌ و گشتیشی كوژران.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار