له‌م دوو شوێنه دا 11 داعش كوژران

خازر-KDP.info- له دوو كات و شوێنى جیاواز دا 11 تیرۆریستی داعش له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه كوژران.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتى 28–12-2015 له گوندى كه‌رملێسى میحوه‌رى خازر و گوندى حه‌له‌بییه‌ى به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ئاسكى مووسڵى سه‌ر به میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله چه‌ندین داعش بۆردومان كرد و گشتیان كوژران.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له هه‌ردوو میحوه‌ره‌كه كه‌وتوون, بۆردومانى تیرۆریسته‌كانى داعش له گوندى كه‌رملێس كاتژمێر 4:45 خوله‌كى عه‌سر بووه و له ئه‌نجامدا 6 تیرۆریستى داعش كوژراون, هاوكات به هۆى بۆردومانى گوندى حه‌له‌بییه‌شه‌وه 5 تیرۆریستى دیكه‌ی داعش كوژراون.




