٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" توركەكان لە سەربازگەی دووبەردان نەماون"

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info-  بەرپرسی عەمەلیاتی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك دەڵێ، راهێنەرە توركەكان و هێزەكەیان لە سەربازگەی دووبەردان نەماون و ئەوە هێزی حەشدی نیشتیمانی بوون كە داعشیان بۆردوومان كردوە.

لە میدیاكان وابڵاوكرابوویەوە كە گوایە "هێزەكانی توركیا تۆپبارانی چەكدارانی داعشیان كردوە لە باشیك و ئەوانیش لەبەرامبەردا ئەو سەربازگەیەی ئەوانی لێن لەگەڵ گوندەكانی دەوروبەری و سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەیان بۆردومان كردەوە."
لەم بارەیەوە (لیوا نورەدین هەركی) بەرپرسی عەمەلیاتی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند"راهێنەرە توركەكان و هێزەكەیان لە سەربازگەی دووبەردان نەماون. ئەمە هێزی حەشدی نیشتیمانی بوون كە داعشیان بۆردوومان كرد و پاشانیش داعش وڵامی دانەوە و چەند كاتیۆشایەكی ئاراستە كردنەوە."
(هەركی)ئاشكرایشی كرد: " تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە دا هەن, لەم چەند رۆژەیشدا هێزیان زیادكردووە لە سنوورەكە و مووسڵ و دەوروبەری, بەتایبەت دووای ئەو شكستەی لە شاری ره‌مادی خواردیان."
بەرپرسی عەمەلیاتی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك جەختیشی كردەوە: "زیادكردنی هێز لەلایەن تیرۆریستان هیچ كاریگەریەكی لەسەر ورەو توانای هێزی پێشمەرگە نابێ, هێزی پێشمەرگە بەشێوەیەكی تۆكمەو دەست لەسەر تفەنگ لە ئامادەباشیدان بۆهەرجۆرە هێرشێكی تیرۆریستان و چاودێریەكی چرمان خستووه‌تە سەر تیرۆریستان."

سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار