داودئۆغلو و هه‌ده‌په له‌سه‌ر چای قاچاغ هه‌ڕه‌شه له یه‌كتری ده‌كه‌ن

توركیا-KDP.info- سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داودئۆغلو) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژامه‌وانیدا هێرشی توندی كرده سه‌ر هه‌ده‌په و، گوتی به هیچ شێوه‌یه‌ك رێزتان نه‌هێشته‌وه تا گفتوگۆتان له‌گه‌ڵدا بكه‌م.
هه‌فته‌ی رابردوو داودئۆغلو داوای له سه‌رۆكی هه‌رسێ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی توركیا كرد به‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كۆ ببێته‌وه بۆ چۆنییه‌تی قسه‌كردن له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری تازه‌ی توركیا، به‌ڵام 48 سه‌عات دوای ئه‌و لێدوانه داودئۆغلو، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په هه‌ڵوه‌شانده‌وه. هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوه، كه هه‌ده‌په له‌و ماوه‌یه‌دا به توندترین شێوه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ئه‌و و، هیچ رێزێكیان نه‌هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌م لێدوانه‌ی داودئۆغلو سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په‌ی توڕه كرد و، ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په (ساری سوره‌یا ئۆنده‌ر) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌گه‌ر بشهاتبوایه بۆ لای ئێمه ته‌نیا چایه‌كی قاچاغمان ده‌داێ و به‌ڕێمان ده‌كرد، چونكه تا شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌بێت له باكوور گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت مانای نییه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئۆنده‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای توڕه كرد و، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داودئۆغلو وه‌ڵامی ئۆنده‌ری دایه‌وه و گوتی: "ئه‌وان رێزیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. به من ده‌ڵێن چایه‌كی قاچاغمان ده‌داێ و به‌ڕێمان ده‌كرد، منیش پێیان ده‌ڵێم بڕۆن ئه‌و چایه له‌گه‌ڵ قه‌ندیلدا بخۆن".
داودئۆغلۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر تیرۆر گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له باره‌ی تیرۆره‌وه مامه‌ڵه ناكه‌ین و سڵ ناكه‌ینه‌وه له لێدانیان، بۆیه با بیر نه‌كه‌نه‌وه كه ئێمه به گوته‌ی ئه‌وان له لێدانی تیرۆر ده‌وه‌ستین. مه‌به‌ستی داودئۆغلو له تیرۆر، پارتی كرێكارانی كوردستانه.
كارزان گلی




