٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێدەچێت سەرۆككۆماری عێراق بوودجە پەسەند بكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراق ڕەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كراوە و، پێدەچێت لەم حەفتەیەدا سەرۆككۆماری عێراق پەسەندی بكات.

 (نەجیبە نەجیب) ئەندامی ‌ لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "رۆژی پێنجشەممەی حەفتەی رابرد، ‌سەرۆكایەتیی پەرلەمان بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراقی فیدڕاڵی بە نووسراوێكی فەرمیی ڕەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كردووە بۆ ئەوەی پەسەندی بكات".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی، دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا سەرۆككۆمار بوودجەكە پەسەند بكات، بۆیە پێدەچێت لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا پەسەندی بكات و دواتریش لە رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی بڵاو دەكرێتەوە، ئینجا لە‌ سەرەتای ساڵی نوێدا لەلایەن حكوومەتەوە دەخرێتە واری جێبەجێكردنەوە.

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار