٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراكسیۆنی زەرد: لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندا نین..هەوڵ دەدەین بە شێوازێكی دیكە كار بكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەنگۆی ئەوە هەیە كە ژمارەیەك پەرلەمانتار نیازیان وایە واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆ بكەنەوە، لە بەرانبەریشدا گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "ئێمە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندا نین، بەڵكە هەوڵ دەدەین بە شێوازێكی دیكە و بە سازانێكی نوێ كار بكاتەوە".

گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان (محەممەد عەلی یاسین)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە وەكو پارتیی دیموكراتی كوردستان هەوڵ بۆ چارەكردنی كێشەكان و گەڕانەوەی پەرلەمان بۆ دۆخێكی ئاسایی دەدەین بۆ ئەوەی كار بكات، بەڵام نەك گەڕانەوەی پەرلەمان بۆ دۆخی پێش ١٢ـی ئۆكتۆبەر، لەبەر ئەوەی ئەو شێوازەی كاری پەرلەمانی كۆتایی هاتووە".

(یاسین) گوتیشی: "هەوڵ دەدەین پەرلەمان بە شێوازێكی دیكە و بە تەوافوقێكی نوێ كار بكاتەوە".

گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: "وەكو فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەدا نین كە پەرلەمان هەڵوەشێتەوە، بەڵكی كار دەكەین بۆ ئەوەی دۆخەكە ئاسایی بێتەوە و بە شێوازێكی نوێ و بە سازانێكی تازە كار بكاتەوە".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار