٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رزگاركردنی مووسڵ نزیك بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك كراوە و هەماهەنگییەكی زۆر باشیش لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا هەیە، بۆیە پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ زۆر نزیك بووەتەوە و تەنیا رۆژەكەی ماوە دیاری بكرێت.
 
(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا كە هەر یەكە لە پارێزگار، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و بەڕێوەبەری پۆلیسی مووسڵ تێیدا میوانداری كرابوون، باسیان لە پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ كرد كە زۆر نزیك بووەتەوە و هەماهەنگییەكی باشیش لەگەڵ بەغدا و هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیشدا كراوە، بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەكە بكرێت".
 
(چەتۆ) گوتیشی، كات و رۆژی ئۆپەراسیۆنەكە تەنیا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی مووسڵ دیاری دەكات، بەڵام هەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی پرۆسەكە كراوە.
دوێنێ بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنه‌رانى عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دەستپێكردنی پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ پەیوەستە بە رزگاركردنی ئەنبارەوە، بۆیە تاوەكو ئەو پارێزگایە رزگار نەكرێت، دەست بە رزگاركردنی مووسڵ ناكرێت.
 
 
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار