٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسی ئیداریی داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بە هۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە لە مووسڵ، بەرپرسی ئیداریی داعش لە ویلایەتی نەینەوا كوژرا.

(عیسمەت رەجەب)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە نزیك گەڕەكی بەعس لە مووسڵ، ئۆتۆمبێلی بەرپرسی ئیداریی داعش (ئیسماعیل سەبعاوی)ـیان لە ویلایەتی نەینەوا كردە ئامانج و كوژرا".

(رەجەب) گوتیشی: "چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی داعش لە ناوچەی بابل جەدیدە لەلای راستی شاری مووسڵ، كە بۆ ماوەی ١٠خولەك شەڕ بەردەوام بوو و دواتر هێزێكی داعش هاتن بۆ یارمەتیی چەكدارانیان، بەڵام نەزانراوە بە هۆی شەڕەكەوە چەند كەس كوژراون".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار