10 تەرمی دیكەی كوردانی ئێزدی دەگاتەوە هەرێم

هەولێر-KDP.info- نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، تەرمی 10 كوردی دیكەی ئێزدی لە رێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگاتەوە هەرێمی كوردستان كە لە دەریاچەی ئیجەدا خنكاون و ئیستا لە وڵاتی توركیان.
(شێخ شامۆ)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "قوربانییەكانمان كە لە رێگەی كۆچبەرییەوە لە دەریای ئیجەدا خنكاون، تەرمەكانیان ئێستا لە وڵاتی توركیایە لە ئەزمیر و ژمارەیان 10 تەرمە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕەزامەندی دەربریوە تا تەرمەكانیان بگەڕێنەوە دەست كەسوكاریان لە هەرێمی كوردستان، كە سەرجەمیان خەڵكی دەڤەری باشیك و بەحزان و شێخانن".
(شامۆ) گوتیشی: "پێدەچێت رۆژی چوارشەممە تەرمەكانیان بگاتەوە هەرێمی كوردستان و لە رێوڕەسمێكدا بە خاك دەسپێردرێن".
نەشوان بەرزنجی




