شنگال..سه‌دا 90 له بۆمب پاك كراوه‌ته‌وه

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى له شنگالەوە ده‌ڵێ، تیمه‌كانیان خەریکی پاككردنه‌وه‌ى شنگالن له بۆمبى چێنراو و سه‌دا 90 ئه‌و شاروچكه‌یه پاك كراوه‌ته‌وه.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یی) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی راگەیاند: "تا ئێستا سەدا٩٠ـی شنگالمان له بۆمبى چێنراو پاك كردووەته‌وه؛ له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و داموده‌زگاكانى حكوومەت هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌ماوه و نزیكه‌ى 1377 بۆمبى چێنراومان پووچه‌ڵ كردووەته‌وه و زیاتر له 12 ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو و 4 تونێلی بۆمباوییشمان پووچه‌ڵ كردووەته‌وه."
لیوا (مه‌حموود) ڕایشیگه‌یاند: " له شارۆچكه‌ى شنگال هێشتا کارمان ماوە؛ خانوو هه‌یه مینڕێژكراوه و، بە خانووه‌كانى ترەوە بەسراوەتەوە، بۆیه ماوه‌یه‌كمان پێ ده‌چێت تا چاره‌سه‌رى بكه‌ین."
نەشوان بەرزنجی




