هێزه عێراقییهكان شهش مانگه ئهنباریان پێ ڕزگار نهكراوه

ئهنبار-KDP.info- هێزه عێراقییهكان شهش مانگه نهیانتوانیوه ئهنبار ئازاد بكهن، كهچی بیانوی جۆراوجۆریش دههێننهوه.
(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە مانگی حەوتەوە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەنبار دەستی پێکردووە و، ئێستا گەیشتوونەتە ناوەڕاستی شاری ئەنبار، کە ئۆپراسیۆنەکە زۆر خاوە، سەرەڕای ئەوەی کە ھەموو جۆرە چەک و تەقەمەنییەکیان بۆ دابین کراوە."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، ئەوان بیانووی ئەوە دەھێننەوە کە بەھۆی دانانی مینی زۆرەوە لەلایەن داعش نەیانتوانیوە پێشڕەوی بکەن، بەڵام ئەمە نابێتە بیانوو، ئاخر تیمی ئەندازیارییان لەگەڵدایە؛ جگە لەوە ش پێشمەرگەش زۆر مینی بۆ دادەنرێتەوە، بەڵام ئەمە نەبووەتە ڕێگر لە بەردەمیاندا.
(عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، سست بەڕێوەچوونی ئەو ئۆپراسیۆنە زیانی زۆری ھەیە، لەبەر ئەوەی قوربانییەکی زۆر دەدرێت؛ ئەوەندەی من زانیبێتم ڕۆژی وا ھەبووە ٧٠ پۆلیسی ئیتیحادی شەھید بوونە و، جگە لەوەش پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵیش دوا دەخات.
گوتیشی، تاوەکو ئەنبار ڕزگار نەکرێت دەست بە پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ ناکرێت، بۆیە دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ پەیوەستە بە ڕزگارکردنی ئەنبارەوە.
بڵند ئیبراھیم




