٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومه‌ت بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.onfo- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، حکوومەت بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیریی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

(عەباس غەزالی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، کە حکوومەت بڕیاری خۆشبوون لە پێشینەکانی خانووبەرە و پێشینەی هاوسەرگیریی پێشمەرگە ڕەت نەکردووه‌تەوە، تەنیا دوای خستووە و لە پێشمەرگە شەهید و بریندارەکانى شەڕی دژی گرووپی توندرەوی ئیسلامی داعش خۆش بووه‌.

گوتیشی كه‌ بۆ پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش بڕیاری خۆشبوون ڕه‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه‌ ته‌نیا دوا خراوه‌ له‌به‌ر بارودۆخی ئابووری و چه‌ند ڕێكارێكی دیكه‌ی یاسایی كه‌ پێویسته‌ ته‌واو بكرێ.


فایزە حەمید
 

هەواڵی پەیوەندیدار