مۆڵگه‌یه‌كی داعش له ته‌شتێ خاپوور كرا

ته‌شتێ-KDP.info- له گوندێكی میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش به خه‌ستی له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆردومان كرا و وێران كرا.
سه‌عات 1:35 خوله‌كی ئەم دوانیوه‌ڕۆیە، ڕێككه‌وتی 27/12/2015، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به خه‌ستی بۆردومانی مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له گوندی ته‌شتێ به‌رانبه‌ر دووڕییانەکەی كه‌سكێی سه‌ر به میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله كرد، ته‌واوی مۆڵگه‌كه‌ش به سه‌ر تیرۆریسته‌كاندا وێران كرا. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌و میحوه‌ره كه‌وتووە، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا مۆڵگه‌كه به‌سه‌ر چه‌كداره تیرۆریسته‌كاندا خاپوور كراوه و سه‌رجه‌میان كوژراون.




