٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"به‌ دروشمی عێراقییانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ جه‌له‌ولا"

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-kdp.info- بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا ده‌ڵێ، ئەمڕۆ کاروانێکی ئاوارەکانی جەلەولا گەڕانەوە، بەڵام بە داخەوە ئەو شارۆچکەیە کە کوردستانییە، بەڵام دروشمەکانی گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە ھەمووی عێراقی بوو، ھیچی کوردستانی پێوە دیار نەبوو.

(عامر ڕەفعەت) بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ١٥٥ خێزانە ئاوارە بە کاروانێک گەڕانەوە بۆ گەڕەکی تەلیعەی شارۆچکەی جەلەولا، بەڵام ئەوانەی پێشوازییان لە ئاوارەکان کرد و دروشمەکانیش ھەموو عێراقی بووە و ھیچ کوردستانی نەبووە."
(عامر ڕەفعەت) گوتیشی، پێویست بوو سەرەتا ئیدارەی ناحیەکە دەستبەکار بێت، بەڵام ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بەبێ دەستبەکاربوونی ئیدارەی ناحیەکە و تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەری ناحیەشی لێ نییە و بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە بە وەکالەت کارەکە بەڕێوە دەبات.
(ڕەفعەت) ڕوونیشی کردەوە، زۆرینەی ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە عەربن.

بڵند ئیبراھیم-نه‌شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار