فراكسیۆنه‌كان پاڵپشتییان بۆ پڕؤژه‌ی چاكسازیی حكوومه‌ت ده‌ربڕی

په‌رله‌مان-KDP.info- گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان دەربارەی چاکسازیی حکوومەت، باش بوو؛ بڕیاریش دراوە بۆ دیراسەکردنی ئەو چاکسازیانە لیژنەک دروست بکرێت.
(محەمەد عەلی یاسین) گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان جگە لە فراکسیۆنی گۆڕان بە ئامادەبوونی لیژنەکانی دارایی و یاسایی کۆ بوونەوە و، پشتگیریی خۆیان بۆ پرۆسەی چاکسازی حکوومەت دەربڕی و، بڕیاریش درا کە لیژنەیەک لە لیژنەکانی دارایی و یاسایی دروست بکرێت بۆ ئەوەی ئەو چاکسازیانە دیراسە بکات.
(محەمەد عەلی یاسین) گوتیشی، کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی نۆرماڵ بەڕێوە چووە و بە ھیچ شێوەیەک باسی گۆڕان نەکراوە.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان زانیویه‌تی كه كۆبوونه‌وه‌كه راوێژكاری بووه و به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چووه، جگه له به‌شداری گۆڕان، گشت سه‌رۆكفڕاكسیۆنه‌كان پاڵپشتییان بۆ پڕۆژه‌كه ده‌ربڕیوه و به‌پێویستیان زانیوه كه بازنه‌ی چاكسازی حكوومه‌ت بۆ گشت سێكته‌ره‌كانی دیكه فراوان بكرێ.
بڵند ئیبراھیم




