سەرچاوەیەک: پەکەکە کتێبخانەی شرنەخی سووتاند

شرنەخ-KDP.info- به هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیاوە، كتێبخانه‌ی شرنەخ سووتا و، به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاویش كرانه‌وه، 37 هه‌زار و 714 كتێب سووتاون و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌مه‌ودوا ناتوانرێت ئه‌و كتێبانه به كار بهێنرێتەوە. حكوومه‌تی توركیایش په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی به بۆمب كتێبخانه‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه و كتێبه‌كانی سووتاندووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزار و كولتوور له شرنەخ له‌سه‌ر سووتانی ئه‌و كتێبخانه‌یه بۆ سایتیT24 ـی توركی ده‌ڵێت: "بۆمبی ده‌ستییان فڕێداوه‌ته ناو كتێبخانه‌كه و هه‌موو كتێبه‌كانی ناوی به ته‌واوی سوتاون، كه 37 هه‌زار و 713 كتێبه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت له‌مه‌ودوا ئه‌و كتێبانه به كاربهێنرێنەوە. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو كتێبخانه‌كه‌یش تاڵان نه‌كرێت، كه‌لوپه‌له‌كانمان گوازتووه‌ته‌وه بۆ هۆڵی وه‌رزش له شرنەخ".
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی مافی مرۆڤی توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له 14ـی ئه‌م مانگه‌وه شه‌ڕ له‌ناو شرنەخ ده‌ستی پێكردووه و، له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا 30 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له ده‌ست داوه، جگه له‌وه‌یش چه‌ندین ماڵ و بینای حكوومی زیانیان به‌ر كه‌وتووه. سووتاندنی كتێبخانه‌ی شرنەخیش زیانێكی گه‌وره‌یه به‌و شاره گه‌یه‌نراوه.
یه‌كێك له‌و قوتابیانه‌ی له‌ناو كتێبخانه‌كه‌دا بووه و، ویستویه‌تی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵ بخوێنێت، نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ سایتی ناوبراو گوتوویه‌تی: "ئێمه ده‌مانخوێند، له‌ناكاو چه‌ند كه‌سێك خۆیان كرد به ژووردا و گوتی بڕۆن به‌جی ێبهێڵن، ئێمه‌یش ترساین و به جێ‌مان هێشت. ئه‌و كه‌سانه چه‌ند چه‌كدارێك بوون كه زانیمان په‌كه‌كه بوون، پاشان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و كتێبه‌كان بوونه ئامانج".
ئه‌و به چاوی گریانه‌وه ئاماژه‌ی داوه، كه رۆژانه به سه‌دان قوتابی هاتوونه بۆ ئه‌و كتێبخانه‌یه و، له‌وێ خوێندنیان كردووه، ئیتر ئه‌و شوێنه‌شیان نه‌ما بۆ خوێندن.
كارزان گلی




