٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەنیا دوو جۆرە باج هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا باج بۆ سەر چەندین كەلوپەل زیاد كراوە، بەڵام تەنیا دوو جۆرە باج هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، یەكێك لەوانەیش زیادبوونی نرخی پلیتی فڕۆكەیە.

(حاكم سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ساڵی داهاتوو، باج بۆ كۆمەڵێك كەلوپەل دانراوە، بەڵام تەنیا دوو جۆرە باج هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، لەوانە زیادبوونی نرخی پلیتی فڕۆكە و داهاتی گومرگەكان كە پێویستە ٥٠%ـی داهاتی گومرگەكان بۆ پارێزگاكەی خۆیان بێت و ئەوەی دیكە بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە".

(سلێڤانەیی) گوتیشی، نرخی پلیی فڕۆكەیش بۆ هەر پلیتێك بۆ وڵاتان ٢٥هەزار دینار زیاد كراوە، كە ئەوەیش هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، چونكە فڕۆكەخانەكانی هەرێمیش سەر بە بەغدان و هەموی یەك سیستمە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار