٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نادیە موراد لەگەڵ سەرۆکی میسڕدا کۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info
(نادیە موراد) لەگەڵ سەرۆکی میسڕدا.

هەولێر-KDP.info-  (نادیە موراد) کە دیداری لەگەڵ سەرۆکی میسڕدا ساز دا، دەڵێت، (عەبدولفەتاح سیسی) پێیراگەیاندووە کە، حکوومەت و گەلی میسڕ پشتیوانی گەلی عێراقە و، ئەوان هەر کردارێکی داعش کە بە ناوی ئایینی ئیسلامەوە دەیکات سەرکۆنە دەکەن.


(نادیە موراد)ـی رزگاربووی دەستی دڕندەکانی داعش ڕایگەیاند، هەر کە داوای دیدەنیی سەرۆکی میسڕم کرد، یەکسەر رازی بوون، هەڵبەت ئەم هەوڵەی منیش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە، میسڕ پێگەی باڵای لەنێو جیهانی عەرەب و ئیسلامدا هەیە. دیارە پاش دیداریشمان لەگەڵ سەرۆکی میسڕ (عەبدولفەتاح سیسی)ـدا، لەوە تێگەیشتم کە ئەو سەرۆکە دژ بە تیرۆرە جا لە هەر کوێ و دژ بە هەرکەس بکرێ.


گوتیشی، (سیسی) دڵنیایی دا کە، جێیەک بۆ تیرۆر نامێنێتەوە و ئاشتی بۆ ناوچەکە دەگەڕیتەوە.
ئەو کچە تاقانە ڕزگاربووەی دەستی تیرۆریستە دڕندەکانی داعش، کە خەڵکی گوندی کۆچۆی دەڤەری شنگالە، هەروەها دەڵێ، دەبێ عەرەب و ئیسلام کارێک بکەن ئاسەواری ئەوەی داعش کردوویەتی و وەک دیارە هێزێک لە پشتیەتی، بسڕنەوە.
گوتیشی، لە ڕێگەی سەرۆکی میسڕەوە داوام کرد تا گەلی میسڕ لە ڕووی مرۆییەوە لە پشتمان بن، لە پشت ئێزدیان بن.

هەواڵی پەیوەندیدار