٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ژمارەیەك چەكداری خۆی لە سێدارە دا.. كۆمەڵێك هاووڵاتییشیان دەستگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ دەڵێت، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەك چەكداری خۆیان لە سێدارە دا و كۆمەڵێك هاووڵاتییشیان دەستگیر كرد، هەروەها لە دوو گەڕەكی نێو شاری مووسڵیش، 17 خانوویان تەقاندەوە .

(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش حەوت چەكداری خۆیان بە كورسیی كارەبایی لە سێدارە دا كە لە بەرەكانی شەڕ بەرانبەر هێزەكانی پێشمەرگە هەڵاتبوون و، 43 هاووڵاتییشیان دەستگیر كرد كە ڕەتیان كردبووەوە بڕۆنە‌ بەرەكانی شەڕ لە دژی پێشمەرگە".

(مەموزینی) دەشڵێت، لە گەڕەكی جەماس و‌ ڕەشید، 17 خانووی هاووڵاتیان لە لایەن داعشەوە تەقێندرانەوە كە هیی ئەو هاووڵاتیانەن لە ترسی گیانیان لە مووسڵ هەڵاتوون.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار