زەعیم عەلی: هێزەكانی پێشمەرگە، شوێنی ستراتیژی و گرینگیان لە ژێردەستی داعش پاك كردووەتەوە

رۆژهەڵات و رۆژئاوای دیجلە -KDP.info- بەرپرسی میحوەری رۆژهەڵات و رۆژئاوای دیجلە رایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی ساڵێك و 4 مانگدا توانیویانە شوێنی زۆر ستراتیژی و گرینگ لە ژێردەستی تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە، ئێستایش لە هەوڵی ئەوەدان بە پاڵپشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكەن.
(زەعیم عەلی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی ساڵێك و 4 مانگدا توانیویانە شوێنی زۆر ستراتیژی و گرینگ لە ژێردەستی تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە، ئەو شوێنانەیش ئێستا ئارامن و لە هەوڵی ئەوەداین بە پاڵپشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارەبا و ئاو و تەندروستی و پەروەردە بۆ شارەدێیەكانی وانكێ و زوممار و رەبیعە و سنوونێ و سەنتەری شنگال دابین بكەین".
حەكیم حیكمەت




