٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان كۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info
سبەی دووشەممە جووڵە دەکەوێتەوە پەرلەمانەوە.

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئه‌مرۆ كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان لەبارەی چاكسازییەكانی حكوومەت و رۆڵی پەرلەمان لەم چاكسازییەدا، ئەنجام دەدرێت.

(د. محەممەد عەلی یاسین)، بۆ‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەكو فڕاكسیۆنی پارتی، ئاگادار كراوینەتەوە كە ئه‌مرۆ سەعات 10ـی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان و لیژنەكانی دارایی و یاسایی و كاروباری پەرلەمان ساز دەكرێت".

(د. محەممەد) گوتیشی، ئامانج لە كۆبوونەوەكە، تاوتووكردنی پرسی چاكسازی و رۆڵی پەرلەمانە لەو چاكسازییەدا.

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار