٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دراوی 50هه‌زاری وا له‌ بازاڕدایه‌، لێ 100هه‌زارییەکە جارێ دیار نییه‌

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دراوی ٥٠ھەزاردیناری لە بازاڕدا ھەیە، بەڵام دراوی ١٠٠ھەزاردیناری هێشتا نەکەوتووەتە بازاڕ و، وادەکەشی دیار نییە.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دراوی ٥٠ھەزاردیناری کەوتووەتە بازاڕەوە کە ١٢ تایبەتمەندیی ھەیە و، ساختەکردنیشی زۆر ئەستەمە؛ ئێستا لە بازاڕدا کڕینوفرۆشتنی پێوە دەکرێت."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئێمە لەگەڵ بانکی مەرکەزیدا دانیشتووین و، پرسیارمان لەبارەی دراوی ١٠٠ھەزاردیناری کردووە لێیان، بەڵام دیار نییە کە ئەو دراوە دەکەوێتە بازاڕەوە، بەڵام وا کاری لێ دەکەن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار