٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌ولێر.. حەوتسەدهەزار مەتر دووجا له‌ مین پاك كراوه‌ته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
تیمی پاككردنه‌وه‌ی مین له‌ كێڵگه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر.ئه‌رشیڤ.

هه‌ولێر-KDP.info-   11 مینەڵان (کێڵگەی مین) پاک کراونەتەوە کە ڕووبەرەکەیان دەگاتە سەرووی 1.160.800 م2، کە کۆی ڕووبەری زەوی پاککراو لە مین زیاتر لە (700.000) حەوتسەدهەزار مەتر دووجا.

ئەمساڵ 11 مینەڵان پاک کراونەتەوە ڕادەستی خاوەنەکانیان کاون، لەگەڵ ئەوەی 3660 پارچە مین و تەقەمەنی نەتەقاوەی جۆراوجۆر لەناو براون.

(زێبار خالید) بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مینی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  "ساڵی 2015  لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، کە سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە، لە لایەن تیمەکانی مین‌لابەر و لەناوبردنی تەڵەمین، 11 کێلگە  لە مین پاک کراونەتەوە کە ڕووبەرەکەیان دەگاتە سەرووی 1.160.800 م2، کە کۆی ڕووبەری زەوی پاککراو لە مین زیاتر لە حەوتسەدهەزار مەتر دووجا، ژمارەی مین و تەقەمەنی لە ناوبراو زیاتر لە (3660) پارچە مین و تەقەمەنی نەتەقاوەی جۆراوجۆر، کە کۆی ڕووبەری زەوی نیشانەکراو زیاتر لە (322.259) 322هەزارو259، لەگەڵ پشکینینی  155هەزار مەتر دووجا.

گوتیشی:  "ئەمساڵ  6 کەس بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی کە یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوانی دیکەیش کەمئەندام بوونە، لەچاو ساڵان ڕووداو کەم بووەتەوە؛ ئاخر مین و تەقەمەنی کەمترە لە جاران و، خەڵکەکەیش هۆشیارترن لە جاران.


(زێبار) ئەوەشی گوت:  'تەواوی ئەو کێلگانەی لە مین پاک کراونەتەوە، ڕادەستی خاوەنەکەیان کراونەتەوە و ئێستا هاووڵاتیان دەتوانن کەڵک و، سوودی لێ وەربگرن و، بۆ مەبەستی جیاجیا بەکاری بهێنن، بە تایبەت لە ڕووی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ و، دروستکردنی خانووبەرە و، ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە تایبەتیش لە بواری ڕێگاوبان، ئەمەش جگە لەوەی بە پاککردنەوەی ئەو پارچە زەوییانە مەترسی و ترس و دڵەراوکێ‌ لەسەر ژیان و، گوزەرانی هاووڵاتیان نەهێشتووەتەوە، هەروەها لە ئێستاشدا تیمەکانمان لە کاروچالاکی بەردەوامن و بە جوانی کاری خۆیان دەکەن.

سەبارەت بە دوا ئاماری کێڵگە مینەکانیش لە سنووری پارێزگای هەولێر،  بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، دەڵێ: زیاتر لە (330)، ناوچەی گومان لێکراو بە مەترسی مین بوونی هەیە کە بەشی هەرە زۆری کێڵگە مینەکانیش دەکەونە سنووری شارۆچکەی سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر و، شەقڵاوە.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار