نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ داوودئۆغڵودا کۆ بووەوە

ئیستانبووڵ-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی سهرۆكوهزیرانی كوردستان گەیشتە ئیستانبوڵ و لە یەکەمین دیداریشدا لەلایەن (ئەحمەد داوودئۆغڵو) سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە بە ئاڵای کوردستان پێشوازی لێ کرا.
رووداو رایگهیاندووه كه، "کۆبوونەوەی یەکەمی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ (داوودئۆغڵو) سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو و دواتر لە سهعات 15:00 لە نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیستانبووڵ لەلایەن (ئەردۆغان) سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازی لێ دەکرێ. ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئیستانبووڵ، 3 تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت:
یهكهم: هەوڵدان بۆ وەرگرتنی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان.
دووهم: چۆنیەتیی هەناردەکردنی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.
سێیهم: گفتوگۆ لەسەر دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کە بەهۆی دۆخی باکووری کوردستانەوە زۆر جار و بۆ ماوەیەکی زۆر دادەخرێت.




