٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەند پێشنیازێك بۆ دانەوەی قەرزی مووچەی فەرمانبەران خرانە ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی پێداچوونەوەی كارگێڕی و دارایی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، چەند پێشنیازێك بۆ دانەوەی قەرزی مووچەی چەند مانگی فەرمانبەران خراونەتە ڕوو، كە یەكێك لەوانە ئەوەیە، پارەكە بخرێتە سەر ژمارەی بانكیی فەرمانبەران و بۆ كاروباری حكوومی بەكار بێت.

ئەندامی لیژنەی پێداچوونەوەی كارگێڕی و دارایی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان (د. ئاراس خۆشناو)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "چوار پێنج پێشنیاز بۆ دانەوەی مووچەی چەند مانگی فەرمانبەران هەن كە لای حكوومەت ماوە و دابەش نەكراوە، یەكێك لەوانە ئەوەیە كە ئەو مووچانەی ماون، بخریتە سەر ژمارەی بانكیی فەرمانبەران و ئەو رەسیدە بۆ هەندێك كاری حكوومی وەكو رسومات و ئاو و كارەبا و كارەكانی دیكە بەكار بێت، بەڵام باشترین پێشنیاز بە ڕای من ئەوەیە، بخرێتە سەر رەسیدیان و بۆ كاروباری تایبەتی خۆیان بەكاری بهێنن و ئەگەر حكومەتیش پارەی هەبێت، وردە وردە بیداتەوە" .

(خۆشناو) گوتیشی، لە راگەیاندنەكاندا بە هەڵە دەگوترێت كە حكوومەت چوار مانگ جارێك مووچە  دەدات یاخود سێ مانگ جارێك، ئەمە راست نییە و حكومەت هەموو مووچەكانی داوە و تەنیا سێ مانگ قەرزدارە و ئەوانەی دیكەی هەمووی خەرج كردووە."

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار