٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

په‌یەدە پێش داعش و لەویش زیاتر، خزمەتی ئەسەدی کردووه‌

سەرچاوە: KDP.info

نیاز حاجی

پێنج ساڵ لەمەوبەر ئەو کاتەی گەلانی سووریا ڕاپەرین لە ڕژێمی ئەسەد، پێش سەرهەڵدان و هێزگرتنی داعش کە هەر ئەو مالیکی و ئەسەد و پشته‌كه‌یان پێکیان هێنا بۆ لەباربردن شۆڕشەکەی سووریا و بەلاڕێدابردنی، بەڵێ پێش سەرهەڵدانی داعش، پەیەدە و ساڵح موسلیم گەورەترین خزمەتیان بە ڕژێمی سووریا کرد، ئەوکاتە بڵێسەی شۆڕشی گەلانی سووریا لە لووتکەدا بوو، گەورەترین پشتگیریی نێودەوڵەتی هەبوو، ئا لەو کاتەدا ڕژێمی ئەسەد لەوپەڕی لاوازیدا بوو، ورەی سوپاکەی تەواو ڕووخابوو و بە لێشاو خۆیان دەدا بە دەستەوە و، شار و شارۆچکە ئازاد دەکران، لەو کاتە ناسک و هەستیارەدا، ساڵح موسلیم ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردەکان (کانتۆنەکانی ئێستا)ی خستە ئەستۆی خۆی و دەستی بە سەرکوتکردنی بڵێسەی شۆڕشی گەلانی سووریا کرد لەو ناوچانەی پێی سپاردرابوو، ئەسەد سەرجەم سوپا سەرکوتکەرەکەی لەو ناوچانە کێشایەوە و بردی بۆ ئەو شوێنانەی کە پێویستی پێ بوو بۆ سەرکوتکردنی شۆڕش لە ناوچەکانی تر، ئەم کارەی پەیەدە و ساڵح موسلیم یەکەم بزمارێک بوو لە تابووتی شۆڕشی گەلانی سووریا درا و، یەکەم پشتگیرییش بوو لە ئەسەد و ڕزگارکردنی لە ڕووخانی حەتمی؛ بەڵێ ئەو کارەی پەیەدە و ساڵح موسلیم پێش هاتن و هێزگرتنی داعش بوو.

ئەگەر پەیەدە ئەو کارەی نەکردبا، ئەسەد لەمێژ بوو ڕووخابوو، ئەگەر داعشیش ئەو کاتە سەری هەڵدابا، ئەم هێزەی ئێستای نەدەبوو. ئێمەی کوردیش ئەو کۆڵە زیانەمان لە داعشەوە بەرنەدەکەوت؛ لەوانەیە کەسانێک هەبن بڵێن لە سای پەیەدە و سیاسەتەکانیەوە ئەو کانتۆنانە لە ڕۆژئاوا دامەزرا و کورد ئازادە؛ لێ ئەو بۆچوونە ڕاست نییە و، ڕێک پێچەوانەکەیەتی؛ ئەوەتا ڕۆژئاوا هێشتایش بارەگای بەعس و ئاڵای بەعس و وێنە و پەیکەری ئەسەدی لێیە و، دەیشپارێزرێن، کەچی ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە قەدەغەیە! لەبەر ڕەشبگیری و، ئەو لاسارییەی پەیەدە، وەختە ڕۆژئاوا چۆڵ ببێت؛ سێ بەشی خەڵکەکەی ئاوارەی هەرێم و تورکیا و ئەورووپان، چالاکوانان شوێنیان زیندانە و تیرۆر دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار