٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشوودایە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پەرلەمانتاران ئێستا لە پشوودان و، پێدەچێت مانگی یەكی ساڵی نوێ دەست بە دانیشتنەكانی ئەنجوومەن بكەنەوە.

(د. سیروان سیرینی)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەپێی دەستوور، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەر خولێكی یاساداناندا دوو مانگیان وەكو مۆڵەت بۆ دیاری كراوە، بەڵام بە مەرجێك ئەو كاتەی بوودجە لە بەردەستدا بێت، ئەو مۆڵەتە نادرێت تا بوودجە پەسەند دەكرێت، ئەمەش دوای وەرگرتنی دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەن لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە، ئەو كاتە درێژ دەكرێتەوە، بۆیە ئەمساڵیش ئەو ماوەیە درێژ كرایەوە، چونكە بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراق لە پەرلەمان بوو و هاتە پەسەندكردن، بۆیە ئێستا پەرلەمانتاران لە پشوودان".

(سیرینی) گوتیشی: "هەرچەندە بە شێوەی فەرمی لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە ڕانەگەیێنراوە، بەڵام بەپێی دەستوور مافی خۆمان دەبێت ئەم مانگە وەكو پشوو وەربگرین، واتا لە 11ـی مانگی یەك لە ساڵی نوێدا پێدەچێت دانیشتنەكانی پەرلەمان دەست پێ بكەنەوە و بگەڕێینەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران".

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار