ههزار خێزان زیاتریش چوونهتهوه سهعدیه

سهعدیه-KDP.info- بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدیە ئاشكرای دەكات نزیكەی 400 خێزانی دیكەیان گەڕاندۆتەوە بۆ سەعدیە و ئێستا ڕەوشی ناوچەكە ئارامە و خزمەتگوزارییەكانی وەكو ئاو و كارەباش دابین كراوە.
ئەحمەد سامر زهرگووشی بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدیە بە ماڵپەری پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە پێرێوە 384 خێزانی دیكەیان گەڕاندووەتەوە بۆ شارەدێی سەعدیە و، تا ئێستا ١١٤٢ خێزان گەڕاونەتەوە؛ هاوكات مامەڵەش بۆ 550 خێزانی دیكەش ئامادەكراوە بە مەبەستی گەڕانەوەیان و تەنها لێكۆڵینەوە و، وەرگرتنی ڕەزامەندی و لایەنی ئەمنی ماوە."
ئەحمەد زەرگووشی گوتیشی، خزمەتگوزارییەكانی وەكو ئاو و كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین كراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوچەكە پێویستی بە هاوكاری و یارمەتییە بۆ ئەوەی ئاوەدان بكرێتەوە، چونكە لە ڕاستیدا پێش ئەوەی ناوچەكە لە لایەن داعشەوە وێران بكرێت، پێشتریش پشتگوێ خرابوو.
ئەوەشی خستە ڕوو، ناوچەكە لەلایەن هێزێكی حەشدیشەعبی و سوپا و پۆلیسی عێراقەوە بەڕێوە دەبردرێت.
شارەدێی سەعدیە ماوەی شەش مانگ زیاتریش بە دەستی چەكدارانی داعشەوە بوو، خەڵكەكەشی ئاوارەی ناوچەكنای گەرمیان بوون. دواتر بەبێ پێكدادانێكی ئەوتۆ گیرایەوە؛ زیاتر بارەگا حزبی و حكومییەكان زیانیان پێ گەیشتووە.




