٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە توركیا پارتیێكی سیاسی داخرا

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info- پارتیی ئەنادۆڵ كە پەرلەمانتاری پێشووی پارتیی گەلی كۆماری جەهەپە (ئەمینە ئولكەر تەرهان) سەرۆكایەتیی دەكرد، بە یەكجاری بڕیاری داخستنی خۆی دا و، ئیدی پارتیێكی سیاسی بە ناوی ئەنادۆڵەوە لە توركیادا بوونی نەما.

پارتی ئەنادۆڵ لە ساڵی 2014 لە لایەن (ئەمینە ئولكەر)ـەوە دامەزرا و، سەرەتا ئەندامێكی زۆری لە دەور كۆبووەوە، بەڵام دوای ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی 7ـی حوزەیران كرد و دووچاری شكستێكی گەورە هات بەوەی تەنیا 27 هەزار و 988 دەنگی هێنا، ئیدی ئەو پارتییە ئومێدی گەورەبوونی لە دەست دا.

(ئولكەی) بەر لەوەی پارتیی ئەنادۆڵ دابمەزرێنێت، پەرلەمانتاری جەهەپە بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی لەگەڵ سەرۆكی جەهەپە (كەمال كلیچدارئۆغلو) نێوانی تێك چوو، لەو پارتییە جیا بووەوە و پارتیێكی نوێی بە ناوی ئەنادۆڵ دامەزراند. ئەو سەرەتا وایزانی دەبێتە جێگیرەوەی جەهەپە، چونكە وەكو بریتی ئەو پارتییە خۆی ناساند، بەڵام لەلایەن خەڵكەوە پێشوازی لێ نەكرا.

دوێنی لە كۆبوونەوەی پارتییەكەیاندا (ئەمینە ئولكەر) بڕیاری داخستنی پارتییەكەی دا و، هۆكارەكەیشی بۆ خراپیی باری دارایی پارتییەكەیان گەڕاندەوە، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە شكستەكەی هەڵبژاردنی 7ـی حوزەیرانیش، هۆكارێكە بۆ ئەوەی پارتییەكەیان دابخەن.

بە گوێرەی زانیارییەكان، پێدەچێت (ئولكەر) دووبارە بچێتەوە ناو جەهەپە.

 

كارزان گلی   

هەواڵی پەیوەندیدار