٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە نیوەشەودا ئەردۆغان و ئۆباما پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- دوێنی سەعات 12ـی شەو، هەردوو سەرۆكی توركیا و ئەمەریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا باسیان لەو هێزەی توركیا كرد كە لە باشێك جێگیر كراوە بۆ مەبەستی راهێنان بە پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق و، هەروەها (ئەردۆغان) بە (ئۆباما)ـی راگەیاندووە كە یەكڕیزیی خاكی عێراق دەپارێزن.

سەرۆكی ئەمەریكا (باراك ئۆباما)، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا زانیاری لەسەر ئەو هێزەی توركیا لە باشیك جێگر بووە لەسەر زاری سەرۆكی توركیا (ئەردۆغان) وەرگرت و، ئەویش ئاماژەی دا كە توركیا بە هیچ شێوەیەك چاوی لە خاكی عێراق نییە و، یەكڕیزیی خاكی عیڕاقیش دەپارێزن و بە هیچ شێوەیەك هێزیان نەناردووە تا خاكی عێراق داگیر بكەن.

لە دوای پەیوەندییە تەلۆفۆنییەكە، سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا ئاماژەی دا كە (ئۆباما) و (ئەردۆغان) دووپاتیان كردووەتەوە، كە نابێت داعش لە ناوچەكەدا بوونی هەبێت و بۆ دژایەتیكردنی داعش هاوڕا بوونە.

هەروەها (ئەردۆغان) گوتوویەتی، توركیا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی عێراق رووبەڕووی داعش دەبێتەوە. (ئۆباما)ـیش داوای لە توركیا كردووە كە پەیوەندییان لەگەڵ عێراقدا ئاسایی بكەنەوە.

 

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار