٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكوومه‌تی توركیا پێوه‌ست به‌ ئیسرائیل زانیاری دا

سەرچاوە: KDP.info
ئاڵای توركیا و ئیسرائیل.ئه‌رشیڤ.

ئانكارا-KDP.info-  سەرچاوەیەک له‌ حكوومه‌تی توركیا بۆ مێدیاكانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا پێوه‌ست به‌ گه‌لێك پرسی گرینگ رێككه‌وتنیان كردووه‌ و له‌ رێككه‌وتنی كۆتاییش نزیك بوونه‌ته‌وه‌.

ماوەی ساڵێک دەبێ نێوانی ئیسرائیل و تورکیا لەوپەڕی ناخۆشییە، بەڵام دوای ئەوەی تورکیا و روسیایش ناکۆکی کەوتە نێوانیان و تورکیا ترسی بڕینی گازی سروشتی هەبوو لە لایەن روسیاوە، ئیدی لەگەڵ ئیسرائیلدا خۆی نزیک کردەوە و، هەنگاوی نا بۆ ئەوەی نێوانیان ئاسایی ببێتەوە، بە تایبەت لە بارەی گازی سروشتییەوە، کە تورکیا دەیەوێ لەوێیشەوە گازی سروشتی بۆ وڵاتەکەی رابکێشێت.
ماوەی حەفتەیەک دەبێت کە مێدیاکان باس لە کۆبوونەوەی نهێنی تورکیا و ئیسرائیل دەکرێت، بەڵام هەمیشە حکوومەت ئەو دەنگۆیانەی بە درۆ خستوەتەوە، بەڵام ئەمشەو لە هەواڵێکی بە پەلەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا ئاماژەی دا کە لەگەڵ ئیسرائیلدا لە یەکتری نزیکبوونەتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەنجوومەنی وەزیران بە مێدیاکانی داوە، ئاماژەیان داوە کە ماوەیەکە بە نهێنی لەگەڵ ئیسرائیل چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و، لە هەموو کۆبوونەوەکاندا بە ئەرێنی کۆتاییان پێ هێناوە و گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و له‌ رێككه‌وتنی كۆتاییش نزیك بوونه‌ته‌وه‌، بۆیە رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا تورکیا و ئیسرائیل نێوانیان وەکو جاران ئاسایی ببێتەوە.

کارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار