٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

18 سەرۆک شارەوانی سەربە هەدەپە کە کارەکانیان دوور خرانەوە

سەرچاوە: KDP.info
وەزیری نێوخۆی توركیا (ئەفكان ئاڵا)

ئانكارا-KDP.info-  وەزیری نێوخۆی توركیا (ئەفكان ئاڵا) رایگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنەكانی دژی پەكەكەدا، دوو هەزار و 240 پارچە چەك كە 862یان چەكی قورس و تفەنگ بوون، دەستیان بەسەردا گیراوە و نزیكەی 10 تۆن ماددەی تەقەمەنی و 10 هەزار مۆڵۆتۆف دەستی بەسەردا گیراوە".

وەزیری نێوخۆی توركیا (ئەفكان ئاڵا) سەبارەت بە بەكارهێنانی ئۆتۆمبیلەكانی شارەوانی لە هەڵكەندنی خەندەقەكاندا رایگەیاند: "رێوشوێن لە دژی 18 سەرۆك شارەوانی و 41 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان گیراوەتە بەر. لێكۆڵینەوەی دادوەری و كارگێڕی لەدژیان دەستی پێ كرد. لەكاتێكدا ئەمانە لەكارەكانیان دوورخرانەوە، ژمارەیەكیشیان دەستگیر كران".

ئانادۆڵو

هەواڵی پەیوەندیدار